نوێ ترین زانیاری لە هەڵبژاردنی ئەمریکا/بایدن 264 دەنگی ئەلکتراڵ

ئەو کاندیدە لە کۆتاییدا دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی 2020 کە 270 دەنگی ئەلکتراڵ ودەست بێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تا ئێستا جۆ بایدن، کاندیدی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا توانیویەتی 264 دەنگی ئەلکتراڵ وەدەست بێنێت بەڵام لە بەرانبەردا ترامپ 210 دەنگی ئەلکتراڵی وەدەست هێناوە.

ترامپ لە ویلایەتەکانی لۆئیزیانا 8 دەنگی ئەلکتراڵ، داکوتای باکووری 3 دەنگی ئەلکتراڵ، داکوتای باشووری 3 دەنگی ئەلکتراڵ، وایۆمینگ 3 دەنگی ئەلکتراڵ و نەبراسکا 3 دەنگی ئەلکتراڵی بردۆتەوە.

ترامپ لە فلۆریدا و پێنسێلوانیا کە زۆر ویلایەتێکی گرینگ و یەکلا کەرەوە دێنە ئەژمار توانیویەتی وەپێش بایدن کەوێت.

هاوکات جۆ بایدن توانیویەتی لە ویلایەتی نیۆیۆرک 29 دەنگی ئەلکتراڵ و لە نیۆ مەکزیکۆ 5  دەنگی ئەلکتراڵ وەدەست بێنێت و لە کالیفۆرنیا و واشنتۆن بایدن توانیویەتی باڵاترین دەنگ وەدەست بێنێت.

نوێ دەکرێتەوە...

News Code 34684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha