بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادەبوونی تیرۆریستەکان لە شەری قەرەباغ وتی: بەڵێ ئەوان لە ئەو شەڕە بەشداریان هەبوو بەڵام ئێمە ڕامانگەیاند کە ئەوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.
زەریف هۆشداریی دا: لە دانوستانەکانی ئەم دواییە و پێشتریش بە بەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمەنیا و ڕووسیا و تورکیا ڕامانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک بوونەوەی تیرۆریستەکان بە سنوورەکانی قبووڵ ناکات.
وەزیری دەرەوە ڕاشیگەیاند: جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە گەڵاڵەیەکی بەربڵاو و درێژخایەنی بۆ ئاشتی بردە لای دوو وڵاتی لایەنی شەڕ و هەروەها ڕووسیا و تورکیا کە بە راگەیاندنی بەڵێنی دوولایەنەکە بە پێبەند بوون بە کۆمەڵێک بنەما و بردنە دەرەوەی تیرۆریستەکان جێ بەجێ دەبێت و بەرەوپێش دەچێت.
ناوبراو هەروەها وتی: چاوەڕوانین کە بەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمەنیا و ڕووسیا و تورکیا ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە ئەو گەڵاڵە پێشکەش بکەن.
Your Comment