بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهەمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی لێژنەی پارێزگایی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند کە لە گوندەکان تەشەنە سەندنی کۆرۆناما نەبووە و داخرانی قوتابخانەکان لەوێش دەتوانێت ببێتە هۆی دەست کێشانی قوتابییەکان لەخوێندن.
مورادنیا زیادی کرد: شارەکانی بیجاڕ و بانە کە دۆخێکی زۆر خراپیان لە بواری تەشەنە سەندنی کۆرۆنا هەیە، بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێن.
پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە داخرانی دووهەفتەیی سرویسی ئیدارەکان وتی: لە سێشەممەوە پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل، زێڕ فرۆشییەکان و دووکانەکانی خانووبەرە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە سەرتاسەری پارێزگای کوردستان دادەخرێن.
بۆچوونی ئێوە