بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا ڕایگەیاند: بە پێێ ڕاگەیاندنی بەرپرسی سنووری لایەنی بەرانبەر و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هاووڵاتانی ئێرانی دەتوانن بە پاسپۆرتی فەرمییەوە لە ڕێگای سێ سنووری باشماخ لە مەریوان، حاجی ئۆمەران لە پیرانشار و پەرویز خان لە قەسر شیرین بێنە ناو هەرێمی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لە سەرەتای چوونەکەیانەوە، تاقی کردنەوەی کۆرۆنایان لێ دەگیردرێت و ئەگەر وەڵامەکەی نەرێنی بوو، ئیزنی چوون بۆ ناو هەرێمیان هەیە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکی باشماخی مەریوان نووسی: ئیزن نادرێتە موسافرەکان کە دەچنە هەرێم بەتایبەتی هاووڵاتیانی عێراقی، کاڵای ئەوتۆ وەکوو گۆشت، ڕۆن، شەکر و قەند تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت، لەگەڵ خۆیان ببەن.
بۆچوونی ئێوە