۵۱ کەس لە خۆپیشاندانی بەغدا بریندار بوون/نارنجۆک دەهاوێژن

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا ۳۷ خۆپیشاندەر و ۱۴ هێزی ئەمنی عێراق بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند: نارنجۆکێک لەناو خۆپیشاندەرانەوە فەوجێکی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدای کردوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ نارنجۆکێک (بۆمبی دەستی)کە دروستکراوی ناوخۆیی بوە لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاڕاستەی هێز ئەمنییەکان کرا.

 بەوهۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربون.

لەشەوی رابردوەوە سەدان خۆپیشاندەر و گەنجی بەشداربوی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردو گەڕاونەتەوە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و ناڕازین لە ئەنجام و دەستکەوتی "شۆڕشەکەیان" ، کە بوەتە هۆی کوژرانی 600 کەس و برینداربونی هەزاران کەسی دیکە.

News Code 34562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =