باڵوێزی سویسڕا بانگهێشت کرا/ ئەمریکا دەست لە چەواشەکاری هەڵگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی بانگهێشت کردنی باڵوێزی سویسڕا و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران، وتی: ئامۆژگاری ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە دەست لە بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی هەڵگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باڵوێزی سویسڕا و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران لەلایەن ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە دوای بڵاو بوونەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، بانگهێشت کرا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندە دووپاتەکان و ڕاپۆرتە ساختەکان، جارێکی دیکە جەخت دەکات بۆ تاران هیچ جیاوازیەکی نییە کە کام یەکە لە بەربژێرەکان بچنە کۆشکی سپی.

ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی ئەمریکا و دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پێشینەی دوور و درێژیان لە دەستێوەردان و ئاژاوە لە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە هەیە، بەم پێیە ئامۆژگاری ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە دەست لە درۆ و دەلەسە و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی هەڵبگرێت و وەکوو ولاتێکی ئاسایی لە ئاستی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکات.

News Code 34526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =