بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سامر زەیبان پەرلەمانتری کوتلەی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: له‌ژێر گوشارى ئه‌مریكادا ڕێککەوتنی شنگال كراوه و په‌یوه‌ندى به‌یه‌كێك له‌به‌نده‌ره گه‌وره‌كانى عێراقه‌وه هه‌یه.
ده‌شڵێت:"ده‌بێت به‌غدا وابكات حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو شنگال بمێنێته‌وه".
سامر زەیبان ئاشكرایكرد، ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندیی‌و حکومەتی هەرێم لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، لەژێر گوشاری ئهمریكاو وڵاتە هەرێمایەتییەکاندا بو ە.
وتیشى:"ئەو ڕێککەوتنەی حکومەتی به‌غدا لەبارەی شنگالەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان كردى، وادەکات دۆخی ناوچەکە وەک پێشوتری لێبێتەوەو چەندین کێشەو گرفتی بەدواوەیەو دەبێتە هۆی نەمانی سەقامگیریی‌و تێکچونی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە".
بەوتهى زەیبان، "دەبێت حکومەتی بەغدا کار لەسەر ئەوەبکات، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەشنگال بمێننەوەو تەنها ئەو هێزانە ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان لەسەر شان بێت، لەبەرئەوەی گێڕانەوەی دەسەڵاتی هەرێم لەژێر گوشاری ئهمریكییەکانو وڵاتانی هەرێمیدا بوە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "زانیاری هەیە ڕێکەوتنی شنگال پەیوەندی بەدۆسیەی بەندەری گەورەی فاوەوە هەیە."
Your Comment