بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، مەنسوور بوعیجی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانی ئەم دواییەی هەندێک سیاسەتوانی عێراقی دژی حەشدی شەعبی ڕەخنەی گرت.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: مستەفا کازمی ئەبێ لەگەڵ ئەو گەندەڵانەی کە دژی حەشدی شەعبی قسە دەکەن، بەرەوڕوو ببێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە زیادی کرد: لە ناو پەرلەمان هەڵوێستێکی جیدی بەرانبەر قسەکانی هۆشیاری زێباری دژی حەشدی شەعبی وەردەگیردرێت.
شیاوی باسە کە قسەکانی ئەم دواییەی هۆشیاری زێباری دژی حەشدی شەعبی شەپۆلێک ناڕەزایەتی و ڕەخنەی بەربڵاوی لە عێراق ڕێخستووە.
Your Comment