بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۲۵۶ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۲۹ هەزار و ۶۰۵ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۴۶۱۶ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۵۱۷۸۳۵ هەزار و کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۴۱۸ هەزار و ۵۰۴ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment