کەس گوێ نەداتە هەرا و هوریای حاکمە لاتەکانی ئەمریکا

کێشەی ئابووری و بژێوی ژیانی خەڵک چارەسەر دەبێت، نابێت کەس گوێ بداتە هەرای حاکمە لاتەکانی زاڵ بە سەر گەلی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەرچوون لە خوێندنی زانکۆی ئەفسەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بە ئامادەبوونی فەرماندەکان بەڕێوەچوو.

فەرماندەی گشتی هەموو هێزەکانی ئێران لە وتەکانیاندا بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایش بۆ وڵات بایەخێکی بنەڕەتیە، وتیان:  بەبێ ئاسایش هەموو بایەخە گرینگەکانی ئێران کەموکۆڕن.

 ڕێبەری جەختیان کرد: بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی دەبێ بە  لێکدانەوەی ورد و لۆژیکانە   ئاستی هەڕەشەکان و هەروەها دەفرایەتی و بڕشت و تواناییەکانی وڵات بزانرێت، چوونکو هێزی بەرەڤانی وەدەست هاتوو لەم لێکدانەوە وردانە دەبێتە هۆی دڵنیایی خەڵک وبەرپرسان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆکاری هەراوهوریای لاتەکان لە ئەمریکا سەبارەت بە توانایی بەرگری و مووشەکی ناوچەیی ئێرانی بە لێکدانەوەی ورد و عەقلانی ئێران بۆ گەیشتن بە توانایی وەسف کرد و وتیان: ئەم هەرا کردنە بە هۆی ترسی ئەوانەوەیە و هەروەها دواکەوتوویی ئەوان لەم بوارە، بەڵام دەبێ بێ گوێ دانە جەو دروست کردنەکان دەزگای لێکدانەوەی عەقڵانی بپارێزرێت و پشت بەخوا ئێران لەم بوارانەدا دووبارە بەرەوپێشەوە دەچێت.

ڕێبەری ئەوەشیان وت کە دەبێ بەرەنگاریی ستەم و زڵم و دادخوازیی و بەرەنگاریی کۆمەڵایەتیش بە گوێرەی عەقڵانیەت بێت  

News Code 34404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =