بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گیانفیدایانی گشتی سوپا ڕایگەیاند: ئەو شەهیدانە لە پارێزەرانی حەڕەمی پارێزگاکانی مازەندەران، قەزوێن، ئەلبورز و خووزستانن.
ناوی ئەو شەهیدانە لە خوارەوە دێت: شەهیدان ڕەزا حاجی زادە، عەلی عابدینی، محەمەد بلباسی و حەسەن ڕەجایی فەر لە پارێزگای مازەندەران، شەهید زەکەریا شیری لە پارێزگای قەزوێن، شەهید مەجید سەلمانیان لە پارێزگای ئەلبورز و شەهید مەهدی نەزەری لە پارێزگای خووزستان.
تەرمی ئەو شەهیدانە دوای توافی حەرەمی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد دەگوازرێتەوە بۆ شارەکانی خۆیان و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
Your Comment