ئەمریکا بۆ پێکهێنانی داعشێکی نوێ لە باشووری عێراق هەوڵ دەدات

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد سیاسەتەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر عێراق و باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هەوڵدایە بۆ پێکهێنانی داعشێکی نوێ لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، مەحموود زجراوی لەو بارەوە وتی: ئامانجی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی عێراق لە بواری هاندانی خۆپیشاندەران بەرەو ئامانجی دیکەیە.

زەجراوی زیادی کرد: باڵوێزخانەی ئەمریکا و هەندێک لە چالاکانی پێوەندیدار، هەوڵێکی بەربڵاویان بۆ ڕەش نواندنی ڕەوتی سیاسی عێراق لە ڕێگای هاندانی خۆپیشاندەران بۆ خەسار گەیاندن لە ئاسایشی باشووری عێراق دەست پێکردووە.

ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە وتیشی: باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی داعش لە شێوەیەکی نوێ هەوڵ دەدەن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت، بەرپرسی کەم کاری لە بواری شوێنگیری کردنی هەندێک چالاکە لەو بارەوە.

News Code 34387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =