بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە شەڕی قەرەباغ وتی: بە هاندانی دەوڵەت تورکیا، لە قەوقاز شەڕێکی نوێ دەستی پێکردووە.
وتیشی: پێش لە هەموو شتێک ئەوە بڵێم کە ئەوە نە شەڕی ئەرمەنیە و نە شەڕی ئازەری بەڵکوو لە درێژەی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی عوسمانییە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کاتێک مێدیاکان هەواڵی گواستنەوەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیای بۆ ئەو ناوچە بڵاو کردەوە، تورکیاش ڕووی لە هەواڵی درۆ لەسەر چوونی پەکەکە بۆ قەرەباغ کرد. ئەوە درۆیەکی گەورەیە کە نێشاندەری دوژمنایەتی لەگەڵ کوردە.
Your Comment