بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هەندێ پرسی ناوخۆیی و ناوچەیی قسەی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە کێشە و شەڕی ناوچەی قەرەباخ، وتی: ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا شەڕمان لە سووریا ، لوبنان و عێراقدا کردووە و شەهید سولەیمانی شەڕی کرد تاکوو تیرۆریستان لە سنوورەکانی ئێران نزیک ببنەوە.
ئەوەشی وت کە ئێمە ڕێگە نادەین هەندێ لایەن تیرۆریست لە وڵاتی ئێمە نزیک کەنەوە و ئەمە بۆ ئێران قبووڵ ناکرێت.
جەختیشی کرد کە هەموو لایەن و کەسانەی بەنزین بە سەر ئاگری شەڕدا دەکەن ئاگادار بن کە ئەم شەڕە نەبێتە شەڕێکی ناوچەیی.
Your Comment