دەستپێشخەریی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی قەرەباغ

وەتبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران بۆ پرسی قەرەباغ گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە کە بە ڕاوێژکاری هەر دوو لایەنی شەڕەکە و هەروەها دراوسێکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ لە ئاماژە بە پێکدادانەکان لە قەرەباغ وتی: ئێران ڕووداوەکان و شەڕێک کە لە سنوورەکانی باکووی ڕۆژاوایی داگیرساوە بە هەستیاری و بە وردی و لە نزیکەوە و لە پێوەندی بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەنەکانی شەڕ شوێنگیری دەکات.

خەتیب زادە زیادی کرد: کە ڕێگای سەربازی رێگاچارەی کێشەکان نییە و ئێمە دیسان وێڕای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی ئازەربایجان و چوونە دەرەوەی هێزەکان لە ئەو شارە داگیر کراوە، جەخت دەکەین کە خێرا پێکدادانەکانی ڕابگیردرێت و گدتوگۆی سیاسی لەو بارەوە دەست پێبکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: ئێران بۆ پرسی قەرەباغ گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە کە بە ڕاوێژکاری هەر دوو لایەنی شەڕەکە و هەروەها دراوسێکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە شوێنگیری دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە بە هەر دوو لایەنی شەڕ واتا ئەرمینیا و ئازەربایجان وتوومانە کە سەرەنج، وردبینی و وشیاری پێویست لەو بارەوە ئەنجام بدەن کە ئەو بابەتە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئیران و نابێت سنوورەکانی ئیران نائەنقەست بکرێتە ئامانج.

News Code 34316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =