بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ئاسایش لە مانگی ئۆکتۆبەر سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کەنداوی فارس گفتوگۆ دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەو بارەوە وتی: یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان، گفتوگۆ سەبارەت بە دۆخی کەنداوی فارس دەبێت. گفتوگۆ لەو بارەوە بەهۆی ڕەوتی توند بوونەوەی قەیران لە ناوچەکەیە. هەروەها، گوشاری ئەمریکا لە سەر ئێران و هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ لاواز کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیش لە بابەتەکانی تری کۆبوونەوەی داهاتوو دەبێت.
ماریا زاخاروا لەو بارەوە زیادی کرد: ئامانج لە ئەو کۆبوونەوە لێکدانەوەی وردی ڕێگاکانی کردنەوەی پێوەندی ناوچەیی بە پێێ بنەمای هاوکاری بەرانبەر و لە بەرژەوندی هەمووان.
بۆچوونی ئێوە