بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 01 ی تشرینی یه‌که‌می 2020ی زایینی، مه‌راسیمی به‌خشینی دیاری و ڕێزلێنان له وێنه‌گرانی هه‌ڵبژێردراوی پێشبڕکێی گه‌وره‌ی ئاسه‌واری ڕۆشنبیری و مێژوویی و شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی ئێران به ئاماده‌بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی و جەمال ساڵح سه‌رۆکی سه‌ندیکای وێنه‌گرانی پارێزگای سلێمانی له بینای سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام درا و تابلۆی ڕێزلێنان و دیاری به‌خشرایه براوه‌کان.
ئه‌م پێشبڕکێیه که به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئه‌نجام درا و له نێوان 30 وێنه‌ی وه‌رگیراو له وێنه‌گرانی هه‌رێمی کوردستان، 5 وێنه له لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانه‌وه هه‌ڵبژێردران.
ئه‌م مه‌راسیمه که له لایه‌ن ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ تیشکی خرایه‌سه‌ر، پارێزگاری سلێمانی و سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌رۆکی سه‌ندیکای وێنه‌گرانی سلێمانی و وێنه‌گره براوه‌کان، له چه‌ند وته‌یه‌کی جودادا تیشکیان خسته‌سه‌ر ڕۆڵی هونه‌ر له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێوان نه‌ته‌وه‌کان و خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و وێنه‌گرانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سودوه‌رگرتن له بواری هونه‌ری وێنه‌گری بۆ وێنه‌گرتنی ناوچه سه‌رسوڕهێنه‌ره گه‌شتیارییه‌کان و زۆربوونی هاتوچۆی گه‌شتیارانی نێوان هه‌ردوولا.
بۆچوونی ئێوە