هەڵوێستی ڕۆژنامەی کەیهان سەبارەت بە ئایەتوڵڵا سیستانی هەڵوێستی ئێران نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕەخنەی ڕۆژنامەی کەیهان لە ئایەتوڵڵا سیستانی، ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەو ڕۆژنامە هەلوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕەخنەکانی ڕۆژنامەی کەیهان بە ئایەتوڵڵا خامنەیی، مەرجەعیەتی باڵای شیعە وتی: ئەو هەڵوێستە پێوەندیەکی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە. ئێران سیستەمێکی هەیە کە بە پێی مەرجەعیەت دانراوە کە مەرجەعیەت لە ئێران و عێراق پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری دوو وڵاتەکە بووە.

خەتیب زادە بە وتنی ئەوەی کە ئایەتوڵڵا سیستانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە عێراق و پێگەیەکی بەرزی لە لای شیعەکانی جیهان هەیە، وتی: ئەوەی کە وتوومانە و ئەمڕۆش دەیڵێین خواست و هەڵوێستەکانی سیستەمە کە جگە لە ڕێز هیچ باسێکی ترمان نییە. قبووڵیش ناکەین کە کەسێک بێ ڕێزی بە ئەو مەرجەعە پایەبەرزە بکات.

News Code 34218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =