پیشانگای  قاڵی دەستچنی ژنانی کورد لە لەندەن

شۆڕش ساڵح، هونەرمەندی کوردی داڕێژەری نەخشەی قاڵیە کە لە پیشانگایەک لە لەندەن، دوو بەرهەمی ناوبراو کە ژنانی کورد چنیویانە، نمایش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری نەشناڵ، شۆڕش ساڵح، هونەرمەندی کوردی عێراقە کە چەندین ساڵ پێش بە هۆی چالاکی سیاسی ناچار بوو هەرێمی وکردستان بەجێ بهێڵیت و ڕوو لە ئەورووپا بکات.

ئەو هونەرمەندە کە داڕێژەری نەخشەی قاڵیە و بۆ خۆشی قاڵی دەچنێت، نەخشەی نائاسایی بۆ چنینی قاڵی پێشکەش کردووە. دوو نەخشەی ناوبراو لەلایەن ژنانی کورد لە عێراق چنراوە و لە پیشانگای ئیمپریال وار میوزیوم نماش کراوە.

کارەکانی ئەو دوو هونەرمەندە لە دوو بەشی شوناسی کوردی و پەنابەرەکان پێشکەش کراوە. دوو تاقە قاڵی دەستچن لەلایەن ژنانی کوردەوە لە شارەزوور کە داڕێژەرەکەی شۆرش ساڵحە، لە ژێر ناوەکانی "وێرانی" و "ئاوارەیی" لە ئەو پیشانگایە پێشکەش کراوە.

ئەو هونەرمەندە تێکۆشیوە کارەکانی ڕەنگدانەوەیەک لە شوناسی کوردی و ئازاری ئاوارەیی کوردگەلێک بێت کە بە هۆی چالاکی سیاسیی لە کاتی دەسەڵاتی سەددام حسێن ناچار بوون عێراق بەجێ بهێڵن.

News Code 34187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha