پێشنیاری ئێران بۆ چارەسەری نیگەرانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنیارێکی بۆ چارەسەری نیگەرانییەکانی تورکیا لە ناوچەی سنووری لەگەڵ عێراق و سووریا ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەبەق پرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەڤانی پێشنیاری کرد کە بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئەمنیەتییەکانی تورکیا سەبارەت بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان، هێزی سەربازی لە عێراق و سووریا لە ناوچەی هاوسنوور لەگەڵ تورکیا جێگیر بکرێت.

وزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: سیاسەتی تورکیا لە سەر هەبوونی سەربازی ئەو وڵاتە لە وڵاتگەلێک وەکوو عێراق و سووریا کە ئامانجی یارمەتی بە ئاسایشی خۆی ئەنجامی داوە، هۆی ئاژاوەی ناوچەییە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە پێمان وایە کە هەبوونی سەربازی تورکیا لە خاکی وڵاتگەلێک وەکوو عێراق و سووریا یارمەتیدەری ئاسایشی ئەو وڵاتە نابێت.

News Code 34175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =