هۆڵی وەرزشی شەش هەزار کەسی ٢٢ی گوڵانی سنە کرایەوە

هۆڵی وەرزشی شەش هەزار کەسی ٢٢ی گوڵانی سنە بە ئامادە بوونی وەزیری وەرزش و لاوان و لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی وەزیری وەرزش و لاوان لە سنە، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا و وڵات هۆڵی وەرزشی شەش هەزار کەسی ٢٢ی گوڵان لە سنە کرایەوە.

هۆڵی شەش هەزار کەسی سنە بەستێنی میوانداری زۆربەی ڕشتە وەرزشییەکان وەکوو هەندباڵ، والیباڵ، باسکە ، فووتساڵ، زۆران، جوودۆ، کاراتە، تێکواندۆ و ... هەیە.

News Code 34171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =