ترامپ کوردەکانی سووریای کردە قوربانی ئەردۆغان

سێناتور باب مەنێندز لە نامەیەکدا بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، لە پێوەندی گەرمی ترامپ و سەرۆک کۆماری تورکیا کە بەرژەوەندی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا کردە قوربانی ئەو نیگەرانی دەربڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی هرالد تربیون، سێناتۆر باب مەنێندز لە نامەیەکدا بۆ ئۆبرایان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاشهاتە ئەمنییەکانی پێوەندی گەرمی ترامپ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا نیگەرانیی دەربڕیوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە شایەت حاڵ بوونی هەندێ لە نزیکەکانی ترامپ و ڕۆژنامەوانە بەناوبانگەکان سەبارەت بە هۆکاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کە بووە هۆی هیرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، ئەوەی نیشانی کاریگەری پێوەندی تایبەتی ئەردۆغان و ترامپ وەسف کردووە.

News Code 34160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =