AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢ ١٤:٣٣

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:

ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 24840 کەس

ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە  24840 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 184 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 184 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   24 هەزار و   840  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3605  کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  432 هەزار و  798 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  365  هەزار و  846 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە

News ID 34157

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha