بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە گەنیو بوونی دەسەڵاتی سیاسی ئەمریکا وتی: لە ڕابردوو ئەگەر ئەمریکا تووشی کێشیەک بهاتبا، بە شەڕ چارەی دەکرد و توانی گەڕانەوە و چاک بوونەوەی برینەکانی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ چی دیکە توانای چارەسەر کردنی پرسەکانی نییە.
ناوبراو درێژەی دا: لە بەرانبەردا ئێمە پتەو و پاوەجێ وەستاوین و بەهێز دەبینەوە، هەرگیز ڕاناوەستیان، مەودای هاویشتنی چەکەکانمان زیاد دەکەینەوە و لە بواری دەریاوانی پێشدەکەوین.
سەرلەشکەر سەلامی جەختی کرد: ئێمە لە ژێر دەریاش بەهێزین و لە سەر ئاست، ژێر ئاست و سەرووی ئاستی دەریاش بەهێزتر دەبینەوە.
Your Comment