AP ١٣٩٩ خەرمانان ٣٠ ١٢:٠٨

بە هۆی گوماناوای بوونی سیاسەتی ئەمریکا؛

گۆترێش: بەرانبەر گەمارۆکانی ئێران هیچ هەڵوێستێکم نابێت

گۆترێش: بەرانبەر گەمارۆکانی ئێران هیچ هەڵوێستێکم نابێت

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی دوودڵیی وڵاتانی دیکە سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر ئێران، لە هەڵوێست نەگرتنی خۆی لەو بارەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە ئەو ناتوانێت هیچ هەوڵێک لە کاردانەوە بە پاگەندەی ئەمریکا لەسەر سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران ئەنجام بدات چونکوو وادیارە ئەو پرسە بابەتێکی یەکلاکەرەوەی تێدا نییە.

ناوبراو ئەنجومەنی ئاسایشی خستە بەردەنگەوە و لە درێژەی قسەکانی خۆیدا زیادی کرد: سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ڕەوتی سنەپ بەک دەستی پێکردووە و دوابەدوای ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان درێژەی هەبێت یان نا، یەکلایی نەبووەتەوە.

گۆترێش درێژەی دا: ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت جۆرێک هەڵسوکەوت بکات کە بڵێی ئاوەها دوودڵییەک بوونی نییە.

شیاوی باسە کە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەبەیانی یەکشەمە پاگەندەی کرد کە سەرجەم گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران لەوانە گەمارۆی چەک وتەقەمەنی دەستی پێکردووەتەوە.

News ID 34112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha