گرووپی " قاسم جەبارین" هێرش بۆ سەر هاوپەیمانی ئەمریکای لەئەستۆ گرت

گرووپێکی چەکداری عێراقی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هێرشەکانی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراقی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئومە، گرووپی تازە دامەزراوی قاسم جەبارین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە ٢ ناوچە لە ئەو وڵاتەی لە ئەستۆ گرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی قاسم الجبارین ڕایگەیاند کە لە سەر ڕێگای ٢ کاروانی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا بۆمبیان چاندووە.

لە ئەو ئۆپراسیۆنە، جیهازاتی سەربازی هاوپەیمانانی ئەمریکا تێکشکا. پێشتر وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندبوو کە کاروانی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی لە ڕێگای کۆمپانیا گواستنەوەکانی عێراق بوون.

News Code 34098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha