ئێران ڕێگە بە چ هاووڵاتیەکی عێراقی دەدات سەفەر بکات

بە پێی دوایین فەرمانی دەرکراو لەلایەن ئەنجومەنی باڵای تەندروستی عێراقەوە، بڕیار درا لە ئەم هەفتەوە سەرجەم ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بۆ بازرگانی کردن بگەڕێنەوە سەر حاڵەتی ئاسایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی دوایین فەرمانی دەرکراو لەلایەن ئەنجومەنی باڵای تەندروستی عێراقەوە، بڕیار درا لە ئەم هەفتەوە سەرجەم ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بۆ بازرگانی کردن بگەڕێنەوە سەر حاڵەتی ئاسایی.

ئێستا لە ڕێڕەوە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان چالاکی بازرگانی هەیە، بەڵام هاتوچۆ موسافر بە هۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەیە.

بە گەێرەی دوایین هەواڵەکان تا رێکەوتی ١٧ ی خەرمانان، چالاکی بازرگانی ڕێڕەوە باشوورییەکانی مێهران، خەسرەوی و شەلەمچە لە دوو ڕۆژ لە هەفتەوە، بۆ چوار تا پێنج ڕۆژ لە هەفتە زیادی کردووە و ڕێڕەوی سنووری سوومار و چەزابە وەکوو ڕابردوو دوو ڕۆژ لە هەفتە چالاکی دەکەن.

لە سەرجەم سنوورەکان بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای عێراق، کەسانی ئاسایی ئیزنی هاتوچۆیان لە ئەو سنوورگەلە نییە، جگە کەسانێک کە هاوژینیان ئێرانی بێت، کەسانێک کە دایکیان ئێرانی بێت، کەسانێک کە پێشتر دانیشتووی ئێران بوون، بازرگانگەلێک کە دەیانەوێت سەفەری بازرگانیان بۆ ئێران هەبێت، سەرمایەدانەرە عێراقییەکان، خوێندکارەکان، شۆفێری عێراقی بارهەڵگرەکان، کەسنێک کە دۆسیەی پزیشکیان لە لای پزیشکی ئێرانی بێت.

News Code 34060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =