بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۱٥٦ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار و ٣١٣ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۲٦١٩ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٤٠٤ هەزار و ٦٤٨ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ٣٤٨ هەزار و ١٣نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە