بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 116 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار و 29 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2139 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 399 هەزار و 940 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 344 هەزار و 516 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment