بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵحی ڕایگەیاند: وڵاتی ئیمارات یەکەم ڕاکتۆری ناڤۆکی خۆیی ڕێکخستووە و بڕیارە چوار ڕاکتۆری دیکەشی هەبێت. عەرەبستانی سعوودیش بڕیاری جیدیی بۆ هاتنە ناو ئەو بوارە داوە و لە وڵاتی تورکیاش چالاکی زۆر بەربڵاو لە ئەو پێوەندیەدادەستی پێکردووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی زیادی کرد: کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی یازدەیەم بەدوای گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکییە تا لایەنی ئەمنیەتی ئەو بابەتە بۆ ئێران لێک بدەینەوە.
ساڵحی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕووداوی ئەم دواییە لە ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز، وتی: لە کۆبوونەوەگەلی ڕابردووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس سەبارەت بە ڕووداوی نەتەنز باس کراوە و ڕوونیش بووەتەوە. ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیش لە ئەو ڕۆژەوە کە ڕووداوەکە ڕووی داوە، هەوڵی پێویستی لە دوو قۆناغدا دەست پێکردووە.
ناوبراو درێژەی دا: ئامانج لە ئەو دوو قۆناغە بەرهەمهێنانی سانتریفیووژی پێشکەوتوویە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتیشی: سەبارەت بە هۆکارە خراپکارانەکانی ڕووداوی ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز ئەبێ ئەنجومەنی باڵای ئاسایش بڕیار بدات.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: خەریکی چێ کردنی گەورەترین نەۆشخانەی یوون دەرمانی لە ڕۆژاوای ئاسیاین.
عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە کارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە بواری تەندروستی گشتی خەڵکەوە وتی: ئێستا خەریکی چێ کردنی نەخۆشخانەیەکی گەورەین کە شەشەمین نەخۆشخانە لە جۆری خۆیدایە لە جیهاندا. ئەو نەخۆشخانە بە ناوی ناوەندی نەتەوەیی یوون دەرمانی لە پارێزگای ئەلبورز خەریکە چێ دەبێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو ناوەندە لە ڕۆژاوای ئاسیا بێ وێنەیە و خەریکە قۆناغە دواییەکانی خۆی تێدەپەڕێنێت و هیوادارین لە ناوەڕاستەکانی ساڵی ١٤٠٠ بتوانین تاقی کردنەوە سەرەتاییەکان لە ئەو نەخۆشخانە دەست پێبکەین. ئەو نەخۆشخانە بۆ دەرمانی نەخۆشییە سەختەکان وەکوو شێرپەنجەیە.
بۆچوونی ئێوە