مووشەکێک ڕوونوێنی دەکەین کە دوژمن شۆک دەکات

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: ساڵی ڕابردوو لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕاستەوخۆ هاوێژی پلیکان ڕوونوێنیمان کرد و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەری هەیە لەو بارەوە شتێک دەربخەین کە دوژمن شۆک بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش پێشکەوتنەکانی هێزی دەریایی لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ دوژمن شۆک هێنەر وەسف دەکات و جەختی کرد: لە هێزی دەریایی ئەرتەش ئێمە ساڵی ڕابردوو فڕۆکەی ڕاست هاوێژی پلیکانمان ڕوونوێنی کرد و ئێستا تواناییەکانمان ناشتر کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەری هەیە لەو بارەوە شتێک پێشکەش بکەین کە بتوانێت دوژمن شۆک بکات.

فەرماندەی هێزی دەریایی سەبارەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕاست هاوێژ وتی: تەیار کردنی پاپۆڕەکان بە مووشەکی ڕاست هاوێژ زۆر گرینگە، کاتێک کە مووشەکەکان ڕاست هاوێژن ئێوە ئیزنتان هەیە ژمارەیەک مووشەکی زیاتر لە ئەو پاپۆڕگەلە جێگیر بکەن، واتا توان و هێزی ڕەزمی ئێوە دەچێتە سەرەوە.

ئەمیر خانزادەی ڕاشیگەیاند: پاپۆڕشکێنی ئەلبورز و سەهەندیش بە سیستەمی بەرگری خاڵ پێک تەیار کراون.

هەروەها زیادی کرد کە تەکنۆلۆژیای سیستەمی بەرگری خاڵ پێک لە ناوخۆی وڵات بە خێراییەوە دەچێتە پێشەوە. ئەو سیستەمە بەرهەم هاتووە و لە ناو کەنارەکان تاقی کراوەتەوە و پاشان لەسەر سەکۆی پاپۆڕیش تاقیمان کردەوە و پاشان لەسەر پاپۆڕشکێنی ئەلبورز و سەهەند و ... جێگیرمان کرد.

News Code 33941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha