ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیعە و سوننەی بۆ نییە، کاتێک کە موحەڕەم دێت شار ماتەمین دەبێت و هەر شارێک دەبێتە کەربەلا و هەر ڕۆژێکیش دەبێتە تاسووعا و عاشوورایەک.
هەندێک لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی تازیەباری موحەڕەم لە پارێزگای کوردستان:
تەشت دانەری لە سرێش ئاوا
ڕێوڕەسمی تەشت دانەری یەکێک لە کۆنترین دابونەریتەکانی مانگی موحەڕەمە کە لە حیماسەوی سالاری شەهیدانەوە ئیلهامی گرتووە و بیرهێنەرەوەی حیماسەی ئیمام حسێن لە کەربەلایە، چونکوو وا دەیگێڕنەوە کە تازیەبارەکان ئاوی ناو قومقومەی خۆیانیان کردووەتە ناو تەشتەوە و لەشکەری حۆڕ و ئەسپەکانی سوپاکەیان تێرئاو کرد.
ئەو ڕێوڕەسمە بەم شێوەیەیە کە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەم ئاو دەکەنە ناو تەشتێک گەورەوە و پاشان ٧٢ دانە سێو بەیادی ٧٢ یاری ئیمام حسێن لە کەربەلا، دەخەنە ناو تەشتەکەوە و پارچەیەکی کەسک دەکێشنە سەریەوە، ئەو تەشتە لە هەموو ڕێوڕەسمەکانی تازیەباری بوونی هەیە و لە ڕۆژی حەوتەم، ئەو سێوانە وەکوو شتێکی پیرۆز لە نێو خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە.
قوڕ پێوانی بیجاڕییەکان لە ماتەمی حسێنی
ڕێوڕەسمی مانگی موحەڕەم لە شاری بیجاڕ جیاوازتر لە هەر شوێنێکی دیکە لە نێو خەڵکی ئەو ناوچە بەڕێوە دەچێت. تازیەبارانی حسێنی لە ئەو ڕۆژەدا بە ڕێوڕەسمی گڵ گیران (قوڕ پێوان)، غوربەتی ئەهلی بەیتی ئیمام حسێن و هاوڕێ بەوەفاکانی لە سارای کەربەلا دەنەخشێنن.
سووڕاندنی بێشکەی حەزرەتی عەلی ئەسغەر بۆ نێو تازیەباران
لە ڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی عەلی ئەسغەر و ڕۆژی عاشوورا، بە یادی کۆرپەی شەهیدی دەشتی کەربەلا بێشکەیەک لە نێو تازیەباران دەگەڕێنن و دایکان بۆ شەفای منداڵە نەخۆشەکانیان نەزر دەکەن و سەدەقەکانی خۆیان دەخەنە نێو ئەو بێشکەوە.
لە ڕۆژێکدا کە بە ناوی حەزرەتی عەلی ئەسغەر بچووکترین سەربازی ئیمام حسێن لە بیابانی کەربەلا نەخشێندراوە، دایکان بە فرمێسکگەلێک کە بۆ مەزڵوومیەتی ئیمام حسێن و هاورێ بەوەفاکان لە گۆنایان دێتە خوارەوە بە وتنەوەی یا حەزرەتی عەلی ئەسغەر لە گوێی شیروخۆرەکانیان و منداڵەکانی خۆیان نەزری ئەو ئیمامە دەکەن.
بڵاو کردنەوەی نەزریش کە زیاتر بە شێوەی میوانداری بە خۆراکی گەرم لە دەستەکان ئەنجام دەبێت، لە شەوی حەوتەمی مانگی موحەڕەم دەست پێدەکات و ئەوانە کە پێویستیانە دەچنە ئەوێ، هەرچەندە کە ئەمساڵ بە بۆنەی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو نەزریگەلە بە شێوەی پاکێجی خۆراکی لە جیاتی ئامادەکاری خۆراک بە سەر ئەو کەسانەی پێویستیانە لە پارێزگا بڵاو دەبێتەوە.
لە بەرنامەکانی تری مانگی موحەڕەم لە پارێزگای کوردستان، ئاگردانی خێوەت و گەڕانی تازیەباران بە دەوریدا، سین کوتان، زەنجیر لە خۆدان و هەروەها قوربانی کردنی پەز لە بەر پێی دەستە تازیەبارەکان و بڵاو کردنەوەی شیر و خورمایە.
Your Comment