پیلانی واشنتۆن بۆ باشووری عێراق/ ڕۆڵی ئەمریکا لە تیرۆرەکانی بەسرە

وتەبێژی بزووتنەوەی سادقوون ئاماژەی کردە سەر سیناریۆی ئەمریکا بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە باشووری ئەو وڵاتە بە ئامانجی بەدی هاتنی ئامانجی سیاسی.

مەحموود ڕەبێعی، وتەبێژی بزووتنەوەی سادقوون لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: ئەمریکا تێدەکۆشێت پارێزگای بەسرە بکاتە شوێنی دزەی خۆی چونکوو ئەو پارێزگا نزیکی وڵاتانی کەنداوی فارسە کە بوونەتە دۆستی ئەمریکا و گەورەترین شاری ئابووری عێراق دێتە ئەژمار و یەکێک لە ئەو شوێنانەیە کە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕکابەریی لەسەر دەکرێت  و واشنتۆن بە یارمەتی ئەوانەوە دەیهەوێت کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەکوو ناوەندی جیهان، بەدەستەوە بگرێت.

هەروەها لە  درێژەدا وتیشی: ئەمریکییەکان تێدەکۆشن لە ناڕەزایەتی گەنجەکانی بەسرە بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن. هەر بۆیە پێمان وایە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و لایەنەکانی سەر بە ئەوان لە دەستیان هەیە لە تیرۆرەکان لە پارێزگای بەسرە و لەو ڕێگایەوە بەدوای ئاڵۆز کردن و نائارامی لە ئەو ناوچەیەن.

مەحموود ڕەبێعی، سەبارەت بە سەفەرەکی کازمی بۆ واشنتۆن وتی: ناتوانین سەبارەت بە سەوکەوتن یان سەرنەکەوتنی ئەنجامی ئەو سەفەرە قسە بکەین چونکوو ئەو سەفەرە لاوازی ڕێبەرانی عێراقیی لە بەیانی داخوازییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە نیشان دا.

ناوبراو لەو بارەوە درێژەی دا: کاتێک کە کازمی لە ئەو سەفەرە سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق باسێک ناکات، دیارە کە بایەخێک بە داخوازی خەڵکی ئەو وڵاتە نادات.

ڕەبێعی سەبارەت بە ٣ ساڵ ماوەدان بە ئەمریکا بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی عێراقیش وتی: دیاری کردنی ٣ ساڵ ماوە بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نیشاندەری واستی ترامپە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە مستەفا کازمی لە بەرانبەر ئە وداخوازییە بێدەنگ بووە بە جۆرێک کە گوایە لە ئەو بابەتە ڕازییە.

کازمی بەباشی دەزانێت کە ئێمە لەسەر بەلێنی خۆمان لەگەڵ شەهیدانین سەبارەت بە چوونەدەرەوەی بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەواتە لەگەڵ ئەو کاتبەندییە دژین و خوازیاری پێشکەش کردنی کاتبەندی بەپەلە سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقین.

News Code 33806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =