بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەبدی لەو بارەوە ڕایگەیاند: دوو یەکەی پیشەیی و بەرهەمهێنەری هەموو جۆرە دەزگای دروست کردنی نان و مادەی خۆراکی و ئامێری کشتوکاڵی لە شاری بۆکان لە ئەو یەکە نموونەگەلەن کە لە بەشی هەناردە کردن و هێنانەوەی دراو و دابینی پێداویستی کشتوکاڵ وڵات چالاکی دەکەن.
سەرۆکی ئیدارەی پیشە، کانگا و بازرگانی بۆکان درێژەی دا: ئەو یەکە لە باری دروست کردنی هەلی کار، بە دابینی کار بۆ ٤٠ کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و هێنانەوەی دراوی بەرچاو چالاکی هەیە.
ناوبراو وتی: زیاتر لە سەدا ٩٥ ی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ماشین سازی( دەزگای چێ کردنی نان و مادەی خۆراکی) بۆکان هەناردەی وڵاتگەلێک وەکوو بریتانیا، ئەڵمانیا و تایوان و ... دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە