AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٣٠ ١٤:٤٨

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران:

3869 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران باری تەندروستیان ناجێگیرە

3869  نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران باری تەندروستیان ناجێگیرە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 139 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری, ڕایگەیاند:  2279 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.

ڕاشیگەیاند:  352هەزار و 558 کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.

تا ئێستا 20 هەزار و 264 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

تا ئەمڕۆ   304 هەزار و  236  کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند: 3869 کەس باری تەندروستیان ناجێگیرە.

News ID 33760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha