AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٩ ١١:١٤

پەیامی نووری مالکی:

ئایەتوڵڵا تەسخیری لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو

ئایەتوڵڵا تەسخیری لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو

بەرپرسی گشتی پارتی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی پەیامێک وێڕای سەرەخۆش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری جەختی کرد: عەلامە تەسخیری لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مالیکی بەرپرسی گشتی پارتی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری ڕایگەیاند: بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار بووینەوە کە ئایەتوڵڵا تەسخیری دوای چەند ساڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

نووری مالیکی لە ئەو پەیامدە جەختی کردووە: ئایەتوڵڵا تەسخیری گیان فیدایەکی زانا بوو کە هەوڵی زۆری بۆ ئیسلام و کۆمەڵگای ئیسلامی دا و هەموو هەوڵی خۆی بۆ خزمەت بە ئیسلام لە هەموو بوارەکان خستە گەڕ.

ناوبراو زیادی کردووە: ئەو زانا لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو و نزیک کردنەوەی ئایینە ئیسلامییەکان و پێوەندی باشی نێوان زانایانی جیهانی ئیسلام بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٨ ساڵ بەشێک لە هەوڵەکانی ئەو کەسە پایەبەرزە بوو. ناوی ئەو کەسە بۆ ساڵانی دوور و درێژی داهاتوو هەر یادەکان دەمێنێتەوە.

بەرپرسی پارتی دەعوەی ئیسلامی جەختی کردووە: ئێمە لە گەلی ئێران و عێراق و حەوزەی علمیەی نەجەف و قوم، مەرجەع و ئۆمەتی ئیسلامی کە یەکێک لە ڕێبەرەکانی خۆیی لەدەست داوە و هەروەها لە بە بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆش دەکەین.

News ID 33736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha