بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەگەڵ کردنە ئامانجی هێزەکانی پەکەکە له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان له سنووره‌که ده‌ستیپێکرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له ناوچه‌ی برادۆست به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دوو کۆپته‌ری تورکیا له‌نزیک چیای دێڵ له سنووری ناوچه‌ی برادۆست، ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له‌ژماره‌یه‌ک هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا گونده‌کانی ناوچه سنوورییه‌کانی برادۆستیان بۆردومانکردووه
،به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌کانه‌وه زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه، تورکیا بۆردومانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێکردووه و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کیش رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا روویداوه.
Your Comment