خۆپیشاندەران مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانیان سووتاند/ بەرد بارانی مەکۆی پارتی

قائیمقامی پشدەر راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە خۆپیشاندەران ئاگریان لە مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەڵادزێ بەرداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندەران مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەڵادزێ  و لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیشیان بەردبارانکردووە، بەڵام دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

بەکر بایز، قائیمقامی پشدەر ئەم هەوالەی پشت ڕاست کردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاب لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر خراپی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان، دواکەوتنی مووچە و نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان خۆپیشاندان و گردبونەوە بەڕێوەچوو.

بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش داوایانکردووە: "حکومەتی هەرێم هەڵوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت لە کوردستان بەڕێوەبچێت".

News Code 33667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =