بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕامین مهمانپەرەست باڵوێزی پێشووی ئێران لە لەهستان سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کە بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارە لە مانگی ڕەزبەر کۆتایی بێت، وتی: ئەوەی کە لە سەر هەڵسوکەوتی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵ بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک دژی ئێران دیارە، ئەو بابەتەیە کە ئەمریکییەکان زیاتر بە دوای بەکارهێنانی کەشی پڕوپاگەندایی و شەڕی دەروونین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان تێدەکۆشن تا بە شەڕی دەروونی و یاری پڕوپاگەندایی لەسەر پرسی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ کاریگەری دابنێت. و بەم شێوەیە دواکەوتووی هەڵبژاردنەکانی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە.
مهمانپەرەست زیادی کرد: ئاماری ڕاپرسییەکان لە ئەمریکا نیشانی دەدات کە دۆناڵد ترامپ لە بەرانبەر ڕکابەرەکەی خۆیدواکەوتووە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و دەوروبەرەکانی هەوک دەدەن بە هێنانە ئارای دۆسیەی ناڤۆکی ئێران و پرسی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، دۆخی سیاسی خۆیان ل سەروبەندی هەڵباژردنی ٢٠٢٠ باشتر بکەن.
ناوبراو وتیشی: وادیارە پێشنیاری نوێی ئەمریکا هیچ گۆڕانکاریەک لە پێشنیاری پێشوو کە شکستی هێنا، نەبێت. هەوڵی ئەمڕۆی ئەمریکاش بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، لایەنی دەروونی و پڕوپاگەندایی هەیە و هیچ ئەنجامێکی جگە لە شکست بۆ ئەو وڵاتە نابێت.
بۆچوونی ئێوە