سووتانی 10 هەزار دۆنم ڕەز و باخ لە ئامێدی بە هۆی بوردومانی تورکیا

لە ئامێدی بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە 10 هەزار دۆنم رەز و باخ سووتاون و 500 ملیۆن دینار زیان بە جووتیاران گەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوداو بڵاویکردەوە کە 50 گوندی ناحیەی چەمانکێ بەهۆی بۆردوومانەوە چۆڵکراون و زیاتر لە 10 هەزار دۆنم ڕەز و باخ سووتاون.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە ئێستا وەرزی رنینی ترێ، سماق و بادەمە، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە جووتیاران ناتوانن بچنە نێو رەز و باخەکانیان.

ناحیەی چەمانکێ 65 گوندی هەیە، 50یان لەبەر شەڕ چۆڵکراون.

News Code 33629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha