بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەلی گوودەرزی لە کۆبوونەوەی دیدار لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دابینی کوردستان، وتی: بە یارمەتی سنوورەوانانی فیداکار و هێزە چەکدارەکانی دیکە سنوورەکانی پارێزگا ئاسایشی باشیان هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتی لە کۆڵبەرەکان، زیادی کرد: سنوورنشینەکان سنوورەوانە ڕاستەقینەکانی ولاتن و هەر بەو بۆنەوە بەردەوام پاڵپشتی کراون ئاڵبەت هەندێک کەس بە بیانووی کۆڵبەری هەوڵی کاری خراپکارانە لە سنوورەکان دەدەن کە سنوورەوانەکان قایم لە بەرانبەریان دەوەستنەوە.
گوودەرزی جەختی کرد: لە پرسی هەناردە و هاوردە کردن سنوورەوانە لە ئاستی ئیدارەی پارێزگا هاوکاری دەکات تا یارمەتیدەری وڵات بێت و پارێزگا تا ئەو جێگەیەی کە بتوانێت یارمەتیدەر دەبێت.
فەرماندەی سنوورەوانی هێزی ئینتزامی ئێران لەسەر پێویست بوونی بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی قاچاخ جەختی کرد و زیادی کرد: هەمووان ئەبێ بۆ بەدی هاتنی دروشمی ئەمساڵ هەوڵ بدەین و بۆ کردەیی کردنەوەی وەبەرهێنان هەنگاو هەڵێنین.
بۆچوونی ئێوە