بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، مەرجەعیەتی باڵای دینی لە نەجەفی ئەشرەف سەبارەت بە تەقینەوەی بەیرووت بەیاننامەیەکی دەرکرد.
لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف داخ و کەسەری خۆی لە ڕووداوی دڵتەزێنی شاری بەیرووت پاش تەقینەوەی گەورە لە ئەو بەندەرە کە بووە هۆی کوژران و ون بوون و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بێ ماڵ و حاڵ بوونی دەیان هەزار کەس و کاول بوونی بەشێکی زۆر لە شارەکە، دەردەبڕێت.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: بەو بۆنەوە هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خەڵکی بەشەرەفی لوبنان دەکەین و داوای دڵنوایی ئەو خەڵکە لە خودای گەورە دەکەین و داوا لە هەموو خێرخوازەکانی دەکەین کە بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن یارمەتیدەری خەڵکی لێقەوماوی لوبنان بن.
Your Comment