بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی ڕایگەیاند: تا ئێستا ١١ هەزار و ٢٢٩ کەس لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون کە لە ئەو ژمارەیە ٤١٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: سنە زیاترین ئاماری تووشبووانی هەیە و فێولان کەمترین ڕێژەی تووشبوو.
فەلاحی وتیشی: ئێستا ٤٣ کەس لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان ئەوەشی ڕایگەیاند کە ئێستا ١٩٤ هەزار و ٥٧٩ کەس لە پارێزگا لە ماڵەوە لە قەرەنتینەدان.
دکتۆر فەلاحی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.
بۆچوونی ئێوە