بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کینۆ گابریل، وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش وتی: یارمەتی سەربازی، هەواڵگری و لۆجستیکی ئەو هاوپەیمانییە بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا درێژەی هەیە. هەروەها هاوپەیمانیەکە سەبارەت بە پرسی ئابووری و ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە یارمەتیگەلێک دەدات.
گابریێل لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا وتی: تورکیا ئاگربڕەکەی سەرێکانی و گرێ سپیی پیشێل کردووە. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تا لە بەرانبەر پێشێل کارییەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە کاردانەوەیەکی هاوبەشیان هەبێت.
بۆچوونی ئێوە