بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام ڕەزا ڕەزایی وتی: لە پێوەندی تەلەفۆنی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ ژمارەی ١٢٥ ی ڕێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی کرماشان حاڵەتێکی ئاگەرکەوتنەوەی قورس لە شارۆچکەی دەوڵەت ئاوا ڕاگەیێندرا.
بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە زیادی کرد: بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پاش زانینی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە لە ١٠ وێستگەی ئاگرکوژاندنەوە داوامان کرد بچنە ئەو شوێنە.
ئەو بەرپرسە وتیشی: ئێستا سەرجەم هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی بارهەڵگرەکانن کە بەنزینەکانیان تێدا گڕی گرتووە و نزیک بە ٤٠ بارهەڵگری گواستنەوەی بەنزین لە پارکینگ براونەتە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە