باقرولعلووم؛ بناغەدانەری بزووتنەوەیەکی زانستی ئیسلامی

ئیمام محەمەد باقر بە باقرولعلووم بەناوبانگە و ئەوەش بە واتای کەسێکە کە دەرگای زانست دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمام موحەمەد باقر(د.خ) لە ساڵی ٥٧ ی کۆچی لە شاری مەدینە لەدایک بوو و لە کاتی کۆچی دوایی باوکیدا واتا ئیمام سەجاد(د.خ) نزیک بە ٤٠ ساڵی بوو و دەورانی ئیمامەتی ئیمام باقر ٢٠ ساڵی خایاند؛ ناوی ئەو ئیمامە موحەمەد و بە باقر و باقرولعلووم بەناوبانگە.

دایکی ئیمام موحەمەد باقر ئۆمە عەبدوڵڵا کچی ئیمام حەسەنی موجتەبایە؛ ئیمام موحەمەد باقر لە ساڵی ١١٤ ی کۆچی لە شاری مەدینە لەلایەن هشام بن عەبدولمەلیکەوە شەهید کران و تەرمەکەیان لە گۆڕستانی بەقیع بەخاک سپێردرا.

ئیمام بناغەدانەری بزووتنەوەی گەورەی زانستی بوو. لە ماوەی ئیمامەتی خۆیدا ڕاستییەکانی مەعریفەتی خودایی پەرەپێدا و بە شرۆڤەی کێشەی زانستی بزووتنەوەی زانستی بەربڵاوی پێک هێنا؛ ئیمام باقر لە زانست، ئایین و ئەخلاق لە نێو دۆست و دوژمن تاک بووە.

زانستی ئیمام موحەمەد باقر ئەوەندە لە کۆمەڵگەی ئیسلامی ناوبانگیان دەرکردبوو کە بە باقرولعلووم واتا کەسێک کە دەرگای زانست دەکاتەوە ناوەیان دەرکرد؛ ئیمام محەمەد باقر لە بابەتە زانستییەکان پشتیان بە قورئانی پیرۆز دەبەست و دەیانفەرموو: هەر پرسێکم باس کرد، لێم بپرسن کە لە کوێی قورئان هاتووە تا ئەو ئایەتان بۆ بەیان بکەم.

قەدەغە کرانی نووسینی حەدیس لە سەردەمی عومەر کوڕی عەبدولعەزیز کە هەمان ڕێگری لە گێڕانەوە و نووسین و کۆ کردنەوەی حەدیس بوو و ئەوەش خۆی خەسارێکی گەورە لە فەرهەنگ دەهاتە ئەژمار، هەڵگیرا و ئیمام باقر ئەم کارەی بەلاوە زۆر پەسەند بوو.

ئیمام موحەمەد باقر بە بۆنەی هەوڵگەلێک کە عومەر کوڕی عەبدولعەزیز بۆ لابردنی یاسای قەدەغەی نووسینی حەدیس و هەندێک هەوڵی دیکە، نازناوی نەجیبی بەنی ئومیەی بە ناوبراو دا؛ ئیمایش لە ئەو دەرفەتە کەڵکیان وەرگرت و فەرمانیان دا هەر کەسێک کە حەدیسێکی بیستووە و یان لەبەریە بینووسێت کە ئەنجامەکەی بووە کتێبگەلی حەدیس کە ئەمرۆکە لە بەردەست ئێمەیە.

News Code 33470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =