بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاهەنگەرنژاد لە سەر ئەو بەرهەمە ڕایگەیاند: لە ئەو کتێبە ٢٤٠ لاپەڕەییە جگە لە لێکدانەوەی گشتی، بەرهەمەکانی ٢٠ شاعێری کوردی کرماشان لێک دەدرێنەوە و ڕەخنەیان لێ دەگیردرێت.
نابوراو درێژەی دا: ئەوانەی کە لەگەل فەرهەنگ و هونەری کوردی دەسلەملانن، دەزانن کە شێعری کوردی لە دوو دەیەی ڕابردوو لە کرماشان وەکوو ڕەوتێکی زیندووی فەرهەنگی، توانیویە ناو و نیشانێک بە تێنووسی وێژەی کوردی سەردەم زیاد بکات.
ئاهەنگەر نژاد بەیانی کرد: دەرخستنی ئاوەها ڕەوتێکی زیندوو لەگەڵ ڕەخنە و لێکدانەوەی بەرهەمەکان یەکێک لە پێداویستییەکانە کە قەڵەم بەدەستان ئەبێ خەریکی ببن. پێویستە کە کاریگەرییە فەرهەنگی- کۆمەڵایەتییەکانی ئاوەها بەرهەمگەلێکیش لێک بدرێنەوە.
شیاوی باسە کە تا ئێستا جەلیل ئاهەنگەر نژاد کتێبەکانی نەرمە واران، تەم، ڕووژ، لێکۆڵینەوە لە حەماسەی کوردی، تامی ڕۆژە نەهاتووەکان، خەوەکانی خانقین و ... ی بڵاو کردووەتەوە.
Your Comment