بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: خەڵکی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا سەلماندیان کە توانای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هەر جۆرە گوشارێکیان هەیە و بە ئیرادە و توانایەک کە هەیانە هەر کێشەیەک بۆیان ئاسان دەبێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ هەموو تاقم و دەستەکان ئەرکی بەرپرسیاریەتی خۆیان بەڕێوە بردووە و ناهێڵن خەڵک بێ هیوا بن و دەوڵەتیش ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ ئاسایشی خەڵک دەیکات.
هەروەها ڕۆحانی لە دانیشتنی ناوەندی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا، وتی: ئێمە ئەمڕۆ بڕیارمان داوە هەموو ڕێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەم لە هەموو شارەکانی وڵات بەڕێوە ببەین و بە بەرپرسیارانیشمان ڕاگەیاندووە کە کاری پێویست بۆ پاراستنی پرۆتۆکۆلەکان ئەنجام بدەن.
Your Comment