AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١ ١١:٢٩

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی کرماشان هەواڵی دا:

کێشەی هەناردەی کڵاش لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت

کێشەی هەناردەی کڵاش لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت

ئومید قادری وتی: لە ڕێگای وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و پیشەی دەستی و ئیدارەی پارێزگای کرماشان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەناردە کردنی کڵاش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: کێشەکە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە دروست بووە و هەرێم بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، باجی دیاری کردووە لە سەر کاڵا هاوردەییەکان و لەوانە هاوردە کردنی کڵاش.

قادری وتیشی: بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەل نووسینگەی هەناردە کردنی جێگرایەتی پیشەی دەستی وەزارەتخانە قسەمان کردووە و بڕیار وابوو کە بە شێوەی نووسین پرسەکە شوێنگیری بکرێت تا لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان لە گەڵ هەرێم باسی لەسەر بکرێت.

News ID 33390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha