ڕۆڵی ئێران لە چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

جەلال محەمەد ئەمین نوێنەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جەختی کردە سەر توانایی ئێران بۆ نێوبژیوانی لە نێوان هەولێر و بەغدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – حەلیمە مەلایی: ئەمڕۆ یەکشەمە 29ی پووشپەڕ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

زەریف دوای دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتی عێراق لەوانە سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕەوتە سیاسیەکان، لە سەر بانگهێشتی نێچیروان بارزانی، سەردانی هەولێر دەکات و بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەوانە مەسعوود بارزانی کۆببێتەوە.

 هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گەڵ جەلال محەمەد ئەمین، نوێنەر و بڕیاردەری فراکسیۆنی یاسای پەرلەمانی کوردستان قسەی کردووە.

 جەلال محەمەد ئەمین لەبارەی ڕۆڵ و پێگەی ئێران لە ناوچەکە وگرینگایەتی پەیوەندی تۆکمەی ئێران و عێراق وتی: ئێران وڵاتێکی گرینگە لە ناوچەکەدا و سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لەم کاتە هەستیارەدا، کاریگەریی ئیجابی و باشی لە سەر تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دەبێت.

 زیادیشی کرد:ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ و دۆست، خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە و کاریگەریی ئێران لە سەر عێراق لە ڕابردوو و ئێستاشدا حاشاهەڵنەگرە و بۆیە پەیوەندی تۆکمەی نێوان دوو وڵات لە سەر بنەمای دۆستایەتی و هاوکاری هەمە لایەنە، دەتوانێ زەمانەتی ئاسایش، گەشەی ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی دوو وڵات و بەهێزبوونەوەشیان لە ناوچەکە و جیهان بکات.

 ئەم نوێنەرە کوردە زیاتر وتی: هیوادارم سەفەرەکەی زەریف و دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی ببێتە مایەی ئیستقراری زیاتری ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەش.

 جەلال محەمەد ئەمین هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی نێوبژیوانی ئێران بۆ چارەسەریی کێشە کەڵەکە بووەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە لە ئیستادا بووەتە هۆی دژوار بوونی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بێ گومان پەیوەندی نێوان ئێران و کورد پێشینەیەکی مێژوویی هەیە و ئەم پەیوەندییەش ستراتێژیک و لە پێناو بەرژەوەندی هەر دوو لا بووە. ئێران دەتوانێ ڕۆڵی کارای هەبێت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا چونکوو پەیوەندی تۆکمەی لە گەڵ هەم هەرێم و هەمیش دەوڵەتی ناوەندی عێراق هەیە.

News Code 33332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =